
بەهۆی کەمئاویی ڕووباری "کەشکان" لە پارێزگای لوڕستان، بەرەبەرە باخاتی هەنجیر وشک دەبن و باخداران تووشی زیانی قەرەبوونەکراو دەبن.
٤ هەزار هێکتار "باخی بەری" لە شاری "پۆلدۆختەر" هەیە کە خەریکە بەهۆی نەبوونی ئاو لەنێو دەچێت.
لوڕستان کە وەک جەمسەری هەنجیری ڕەش لە ئێران و کوردستان ناسراوە و وەرزێڕانی ئەو ناوچەیە ماوەی ٦٠ ساڵه سەرقاڵی باخداریی هەنجیرن، بەڵام ئێستا بێئاوی هەڕەشە لە باخات و وەرزێڕان دەکات.
بههۆی وشکەساڵی لە ئێران و نەبوونی بەرنامەی تۆکمە لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ بەرەنگاربوونەی وشکەساڵی و وشکبوونی کانیی گەرمابە لە پارێزگای لوڕستان، باخاتی ئەو ناوچانە لە بەرەبەری لەنێوچووندان.
پێشتریش بەنیسبەت کێشەی بێئاوی و لەنێوچوونی باخاتی هەنجیری ئەو ناوچەیە هۆشداری درابوو، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم بە شێوەی سیستماتیک لە ناوچە غەیرەفارسەکان کار ناکەن.