
لە گوندی "قامیشەڵە"ی سەر بە شاری مەریوان کەسانی هەلپەرست دەستیان داوەتە بڕینی دار و کۆمەڵێک داری گەورە و چەند ساڵەیان بڕیوەتەوە.
ئەو کەسانە بێ ئەوەی لە زیانەکانی بڕینی دار ئاگادار بن دەستیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارانە و ژینگەی ناوچەکەیان تێک داوە.
کەسانی هەلپەرست لە پێناو دەسکەوتی مادی دەستیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارانە و فرۆشتوویانە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو دارانە بۆ فرۆشتن ڕەوانەی شاری بۆکان کراون.
هەروەها لەنێو شاری مەهاباد لە نزیک پردی "کۆبانی" کەسانی هەلپەرست و نابەرپرسیار دەستیان داوەتە بڕینەوەی کۆمەڵێک دار.
بڕینەوەی ئەو دارانە کە لەسەر ڕووباری بن پردەکە چەقابوون، دیمەنی شوێنەکەی تێک داوە.
هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە لەوبەر و لەمبەری ڕووبارەکە دار بڕدراوەتەوە.
هاووڵاتییان هەروەها دەڵێن کە دیتراوە کەسانێک دارەکانیان بڕیوەتەوە بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەڵمەتە دژە ژینگەیی و بڕینەوەی ئەو دارانەدا کەس نییە بەدواداچوون بکات.