کوردستان میدیا: بارینی له ناکاوی ته‌رزه و باران له شاره‌کانی ماکۆ، چاڵدوران، پولده‌شت، شووت و میاندواو، زیانێکی قورسی لێکه‌وتۆته‌وه.
ته‌نیا له ماکۆ و شووت، هاتنی لافاو زیاتر له ٢٣٢ میلیارد زیانی ماڵیی لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته بڵاو کراوه‌کان، بارینی توندی ته‌رزه و هاتنی لافاو له ژماره‌یه‌ک له ناوچه‌کانی پارێزگای ورمێ، بووه هۆی ئاوگرتوویی، خه‌ساری ٤٥ خانوو له گونده‌کان، به کوشت چوونی ٢٦ سه‌ر ئاژه‌ڵ و ٢ هه‌زار و ٦٠٠ هێکتار له به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان خه‌ساری جیدیی به خۆوه بینیوه.
تێکڕووخاندنی رێگای گونده‌کان، دیواری قهراخئاوهکان، پردی پێوه‌ندی و دامه‌زراوه‌کانی ئاو و به‌رق له هۆکاره‌کانی هاتنی لافاو له دوو رۆژی رابردوودا له قه‌ڵه‌م دراوه.
راده‌ی خه‌ساری ئه‌م لافاوه له کوردستانی ئێران به‌گوێره‌ی به‌راورده به‌راییه‌کان، ٤٥ میلیارد ریاڵ له شاری شووت و ١٨٧ میلیارد له شاری ماکۆ مه‌زنده کراوه.
به‌وته‌ی فرمانداری ماکۆ، بارينی ٢٠ سانتیمیتریی ته‌رزه له ٣٠ ساڵی رابردوودا بیپێشینه بووه.
له شاری مینادواو بارینی بارانی توند و هاتنی لافاو، بۆته هۆی ئاوگرتوویی رێگاکانی هاتوچۆ و چه‌ندین خانوو و دووکان و هه‌روه‌ها چه‌ندین ماشین و باخ و بێستان زیانی جیدیان به‌رکه‌وتووه.
خه‌ساره‌کان له میاندواو هێشتا به‌راورد نه‌کراوه.