کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١ هەزار و ٥٩٠ کۆڵبەر لەلایەن ڕێژیمی ئێران کوژراو و بریندار بوونە

17:01 - 12 بەفرانبار 2721

ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژران و بریندارانی کۆڵبەرانی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بڵاو کردووەتەوە کە بە پێی ئەو ئامارە لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا، سەرجەم ١ هەزار و کوژراو و بریندار بوونە.

لەو ڕێژەیە ٥١٥ کۆڵبەر کوژراو و ١ هەزار و ٧٥  کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.

لە نێو کۆڵبەرانی کوژراودا، ٢٩ کەسیان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.

٧٦ لەسەدی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراو و بریندار کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته بە ڕێژەی ٧ لەسەد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە ڕێژەی ٦ لەسەد بەهۆی "سەرمابردوویی و ڕنووی بەفر" و هەروەها بە ڕێژەی ٥ لەسەد بەهۆی "تەقینەوەی مین" گیانیان لەدەست داوە یا بریندار بوونه.