
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، هێزە ئینتزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری میاندواو بۆ هەڵگرتنی خیز لە چۆمی "جەغەتوو" هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی گوندی برایم ئاباد.
دوای ئەو هێرشە، ڕێژیم بە کۆمپرێس و لۆدێر خیزی تەپۆڵکەی "گردی قەبرانـ"ـیان بۆ میاندواو بردووە.
بەپێی زانیارییەکان، خەڵکی گوندی "برایم ئاباد" بە شێوەی یاسایی ئەو خیزەیان کڕیوە و ئێستا ڕێژیم بە زەبری هێز لە خەڵکی دەستێنێتەوە.
هەڵگرتنی خیز لە ڕووبارەکانی کوردستان لەلایەن کارخانەکانی ئاشی خیز بووەتە مەترسییەک بۆ سەر ژینگەی کوردستان.
زۆربەی خاوەنەکانی ئەو کارخانانەی ئاشی خیز سەر بە ڕێژیمن و پشتیوانیی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانیان لە پشتە.