هەڵۆکانی زاگرۆس ڕاگەیەندراوێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە جگە لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان هیچ پەیج و لاپەڕەیەکی تریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانە بەڕێزەکان!
تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان!
هەروەک لە ڕاگەیەندراوی دامەزرانی ڕێکخراوەکەماندا بە ڕاشکاوی هاتووە: "هەڵۆکانی زاگرۆس ڕێکخراوێکی چەکداریی سەربەخۆیە کە بە مەبەستی پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆڤی کورد و پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دامەزراوە"، ڕێکخراوەکەمان لە هەر جۆرە ناوزڕاندن و دەنگۆسازکردن و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەیەک بە هەر مەبەستێک و لە هەر لایەن و کەسێک خۆ دەپارێزێت و ئەو کردارانە لە ڕاستای خزمەت بە "سیاسەتی دژی کورد"ی کۆماری ئیسلامیدا دەبینێت.
ڕادەگەیەنین کە ڕێکخراوەکەمان هەواڵی چالاکی و ڕاگەیاندنەکانی لە وێبلاگی فەرمی و ناسراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا بڵاو دەکاتەوە. هیچ تۆڕ و لاپەڕە و کاناڵێک کە بە ناوی هەڵۆکانەوە بابەت بڵاو بکاتەوە، پێوەندیی بە ڕێکخراوەکەمانەوە نییە و بە شێوەی گونجاو لە دژی ڕادەوەستین.
ئادرێسی خوارەوە سەرچاوەی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسە کە هەواڵ و زانیاری و ڕاگەیەندراوکانی ڕێکخراو بڵاو دەکاتەوە.
http://halokan.blogspot.com
هەڵۆکانی زاگرۆس
٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی