"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور "نەجمەدین کەریم" پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هه‌واڵێک گه‌یشت كه دوکتور" نەجمەدین کەریم" تێکۆشەری دێرینی خەباتی کوردایەتی و ئه‌ندامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی هەینی ٣٠ی مانگی ئۆکتۆبر لە نەخۆشخانەیەکی ئامریکا کۆچی دوایی کرد.
دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم له بڕگه‌یه‌كی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا پارێزگاری كه‌ركووک بوو و هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووک هه‌ڵ كرا.
وێڕای خه‌باتی دوورودرێژی دوكتور نه‌جمه‌دین له ڕێبازی ڕزگاریی كوردستان، دۆستێكی دێرین و به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش بوو.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هه‌موو ئۆگرانی سه‌ربه‌ستیی كوردستان دەکەین و خۆمان لە پەژارەیاندا بە بەشدار دەزانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩
٣١ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٠