دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە ڕێژیمی ئێران ئەمڕۆ بەیانیی ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان بۆ جارێکی دیکەش هێرشی کردە سەر خاکی کوردستان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤ی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
هێزه‌كانی ڕێژیمی ئێران به‌رده‌وامن له تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كوردستان
تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه و بۆ جاری چه‌نده‌م ده‌ستیان به تۆپبارانی ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٠، كاتژمێر ٨ی به‌یانی به كاتی هه‌ولێر سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ڕێژیمی ئێران تۆپبارانی ناوچه‌كانی "به‌ربزین و سیدهكانـ"ـیان كردووه.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانه‌وه، بۆردوومان و تۆپبارانی به‌رزاییه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێ كردوه و له‌و هێرشه‌دا له ١٦ دڕۆنی ئینتحاری كه‌ڵكی وه‌رگرتوه به دژی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها زیاتر له ١٥ جار به شێوه‌ی ناوه به ناوه بە تۆپ و كاتیۆشا هێرشی كردووەته سه‌ر به‌رزاییه‌كان و به شێوه‌یه‌كی نزیک له به‌رده‌وام، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
پێویسته به ئاگاداری بگه‌یه‌نین كه له‌و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا، زیانی ماددی به ژیان و ماڵی خه‌ڵكی سیڤیلی ناوچه‌كه گه‌یشتووه و هیچ زیانێكی گیانی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی