کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە پیلانی خۆی بۆ داگیرکاریی کوردستان بەردەوامە

12:11 - 2 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئیدارەی جەهادی کشتوکاڵیی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ بە هاوکاری و بڕیاری فەرماندی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بۆکان، شوراکانی شاری بۆکان و کەسانی هەلپەرەست، دەستیان بە فرۆشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی بە پیتی چەند گوندی ئەو شارە بە کەسانی سەر بە ڕێژیم کردووە.

ناوبراوان لە گوندکانی "کۆسە، کەرێزەی سەردار، وشتەپە و عیساکەند" زەوی بۆ مۆرەکانی ڕێژیم نیشتەجێی شاری ورمێ دەکڕن.

هاووڵاتییان بەنیسبەت ئەو هەوڵە ناڕەزایەتییان دربڕیوە و وتوویانە لە ئەگەری پێشنەگرتنی ئەو داگیرکارییە زیانێکی زۆر بە ژینگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە دەگات.

ماوەیەکە کەسانی ڕاسپاردەی ڕیژیم لە کوردستان دەستیان بە کڕینی خاک بۆ بیناسازی و زەوی کشتوکاڵی کردووە کە لە داهاتوودا ئەو تورکانە دەتوانن لە کوردستان کێشە و گرفت لەبواری "سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و بە کوردستان بگەێنن.