کوردستان میدیا

سێشەممه 13ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەریوان کۆچی دوایی کرد

12:19 - 26 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، حاجی ''ڕەحمان غەیاسی پوور'' کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی ''نێـ''ـی مەریوان کۆچی دوایی کرد.

حاجی ''ڕەحمان غەیاسی پوور'' کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی ئاوایی ''نێ'' و کەسێکی جێگەی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو.

لە ساڵەکانی شەستدا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات، چەندین جار دەسبەسەر کراوە، بەڵام ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

هەروەها حاجی ''ڕەحمان'' وەک بەشی تەداروکاتی کۆمیتەی میراجی لە ناوچەی مەریوان هاوڕێ لەگەڵ شەهید مەلا ''حوسێن پەروازە'' کاریان کردووە و هەر بەو بۆنەیەوە لە ساڵی شەست و حەوت بۆ ماوەی شەش مانگ دەسبەسەر کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.