ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ـی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "سلێمان شەهبازی" ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و دانیشتووی گوندی "نازناز" لە ناوچەی دزەی دۆڵ سەر بە ورمێ کۆچی دوایی کرد.
کاک "سلێمان شەهبازی" لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بووەتە ئەندامی حیزب و دەستی کردووە بە چالاکیی ڕێکخستنی و ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزب بووە.
ناوبراو یارمەتیدەرێکی بەردەوامی کادر و پێشمەرگە بووە و لە باری دابینکردنی پێداویستی و گەیاندنی هەواڵی تایبەت هاوکاری حیزب و پێشمەرگەی کردووە.
ناوبراو بەهۆی زەحمەت و ماندووبوونەکانیەوە خۆشەویستییەکی تایبەتی لەلای پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە هەبوو.
کاک "سلێمان شەهبازی" هەتا دوا ساتەکانی ژیانی باوەڕمەند بە ڕێبازی دێموکرات بووه و لە یارمەتیدانی شۆڕش بەردەوام بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ـی پووشپەڕ کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی نازناز و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.