کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگۆڕکیی هەنگی سنووری لەگەڵ سپای پاسداران لەسەر سنوورەکانی کوردستان

12:37 - 18 رەزبەر 2722

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر سنوور جێگەی هێزەکانی هەنگی سنووریی لەگەڵ سپای تێرۆریستیی پاسداران گۆڕیوە.

گۆڕینی ئەرک و شوێنی کاری هێزە چەکدارەکان کە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەرەوە لە هیندێک ناوچەی کوردستان خراوەتە جێبەجێ‌کردنەوە، لەو ترسەی ڕێبەرانی ڕێژیمەوە دێ کە لە ئەگەری قووڵبوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا هێزە ئینتیزامییەکان و هەنگی سنوور دەست نەکەنەوە.

نادڵنیایی ڕێبەرانی ڕێژیم بە ئەڕتەش و هێزە ئینتیزامییەکان لە سەرکوتی خەڵک لە خۆپێشاندانەکانی پێشووشدا بیندراوە، وەک چۆن سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە ساڵی ٧٨ و سەرکوتی بەشی زۆری خۆپیشاندانەکانەکانی ٩٦ و ٩٨ بە سپای تێرۆریستیی پاسداران سپێردرا.