
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم بە هاوکاریی هێزەکانی هەنگی سنووری لە ڕێگای نێوان شاری بانە بۆ گوندی "سەیران بەن" لە مەودای هەر ٥ کیلۆمیتر خاڵێکی پشکنییان داناوە و ڕێگای هاتوچۆی خەڵکیان بەچڕی خستووەتە ژێر چاوەدێری و بەربەستیان بۆ خەڵک دروست کردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە زۆربەی شوێنەکانی "نێوشاری شنۆ، جادەی شنۆ ـ پیرانشار و ڕێگای گوندی سینگان ـ شنۆ" سپای پاسدارانی ڕێژیم خاڵی پشکنینی داناوە و هاتوچۆی خەڵک کۆنترۆڵ دەکەن.
باس لەوە دەکرێت کە هێزەکانی ڕێژیم لە خاڵەکانی پشکنیندا ئینتێرنێتیان پێیەوە و موبایلی هاووڵاتییان دەپشکنن.
سپای پاسدارانی ڕێژیم بەدوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و بەردەوامبوونی خەڵک لە خۆپیشاندان و سووربوونی هاووڵاتییان لەسەر ڕووخانی ئەم ڕێژیمە گوشارێکی زۆری لەسەرە و بۆیە لە هەوڵدایە لە ڕێگای جۆراجۆرەوە پێش بە بزووتنەوەی خەڵک بگڕێت.