کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی کورد لە دێولان حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا

12:06 - 13 بانەمەڕ 2723

مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی گوندی ''حوسێنی'' سەر بە شاری دێولان و بەڕێوەبەر و مامۆستای حەوزەی ''محەممەد ڕەسووڵڵا''ی دێولان، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕووحانیەتی هەمەدان بە ٧ مانگ و نیو زیندان و ٧٤ زەربە قامچی و لێستاندنەوەی جلی مامۆستایەتی حوکم درا.

بەپێی ڕاپۆرتی ''کوردپا''، ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە مامۆستا ئارمان سادقی ڕاگەیەندراوە و ئەو مامۆستا کوردە بە ''تەبلیغ دژی ڕێژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی، تۆمەتبار کراوە و ئەو حوکمەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی گوندی ''حوسێنی'' سەر بە شاری دێولان لە دادگای تایبەتی ڕووحانیت لە هەمەدان تۆمەتبار کرا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو مامۆستا کورد لە دوای پشتیوانیکردنی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بۆ ئەو دادگایە بانگ کرابوو.