
به‌پێی زانیارییه‌کان به‌م زووانه ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سیسته‌می مووشه‌کی بالستیکی کورتمه‌ودا هه‌نارده‌ی ڕووسیه ده‌کات و به‌م شێوه‌یه هاوکاریی نیزامی و ئاڵوگۆڕی چه‌کوچوڵی نێوان ئه‌و دوو ڕێژیمه دەچێتە قۆناغێکی نوێوه.
له درێژه‌ی هاوکارییه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی نێوان ڕووسیه و ڕێژیمی ئێران، به‌رپرسێکی ئه‌منییه‌تیی ڕۆژاوا و به‌رپرسێکی باڵای ناوچه‌که به هه‌واڵده‌ریی"ڕویتێرز"یان ڕاگه‌یاندووه؛ له ئێستادا ڕێژیمی ئێران ئاماده‌کاری بۆ ڕاده‌ستکردن و ناردنی سیسته‌می مووشه‌کی بالستیک بۆ ڕووسیه ده‌کات.
ڕویتێرز باسی له‌وه کردووه که پێشتر ئه‌مریکا ڕایگەیاندبوو که ڕێژیمی ئێران له ساڵی ٢٠٢٤دا چه‌ند مووشه‌کی بالستیکی کورتمه‌ودا بۆ ڕووسیه ده‌نێرێت تاکوو ئه‌و وڵاته له شه‌ڕ دژی ئۆکراین به‌کاریان بێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی "ڕویتێرز" مووشه‌کی "فه‌تح ٣٦٠" ئامانجه‌کانی خۆی به وردبینییه‌وه هه‌تا مه‌ودای ١٢٠ کیلۆمیتر ده‌پێکێت که ئه‌وه‌ش توانای به ئامانجگرتنی هه‌موو شاره‌کانی ئۆکراینی هه‌یه و له‌و بواره‌وه ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه هه‌نارده‌کردنی ئه‌و مووشه‌کانه، ڕۆژاوا ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی کە چاو به هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منییه‌تییه‌کان و کاراکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا بخشێنێتەوە.
ڕاپۆرت و زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ڕێژیمی ئێران له دوای ده‌ستپێکی شه‌ڕی نێوان ئۆکراین و ڕووسیه، دڕۆنی "شاهید دێلتا"ی داوه به ڕووسیه و به‌و هۆیه‌وه ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌که هه‌تا ڕاده‌یه‌ک گۆڕدراوه.
ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە یازدە ناوەندی نوێ، لەوانە ٩ کۆمپانیای ڕووسی و چینیی بەهۆی پەیوەندییان بە بەرنامە دڕۆنییه‌کانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە و هەروەها دابینکردنی ئامێری تایبەت بە ژیری دەستکرد کە لە ئەرتەشی چین بەکار دەهێنرێنی بە لیستی ڕەشی هەناردەکردنی وەزارەتی بازرگانیی وڵاتەکەی زیاد کردووە.
پێشتریش ڕۆیتێرز بە پشتبەستن بە بڵاڤۆکی فەرمیی ئەمریکا بڵاوی کردبووه‌وه که کۆمپانیایەکی چینی بەهۆی پاڵپشتیکردن لە ئەرتەشی ڕووسیە لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و کۆمپانیایەکی دیکەی چینیش وەک بەشێک لە تۆڕی دابینکردنی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆمپانیایەکی ئێرانی خراونەتە نێو لیستی ڕەشی هەناردەکردنی ئەمریکاوە.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیم له‌مه‌ڕ هاوکاریی نیزامیی ڕووسیه له کاتێکدایه که دوای كۆنفرانسی ئه‌منییه‌تیی مونیخ، وه‌زیرانی گرووپی حه‌وت پێكهاتوو له حه‌وت وڵاتی پیشه‌یی جیهان، ئا‌مریكا، كانادا، بریتانیا، فه‌رانسه، ئیتالیا، ئاڵمان و ژاپۆن، له ڕاگه‌یەندراوێكی هاوبه‌شدا به جه‌ختكردنه‌وه له‌سەر پشتیوانیی خۆیان له وڵاتی ئۆكراین، داوایان له ڕێژیمی ئێران كرد كه هاوكاریی نیزامی و ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ڕووسیه ڕابگرێ.
ئۆكراین و وڵاتانی ڕۆژاوایی پێشتریش به به‌ڵگه‌وه ناردنی دڕۆن و چه‌كی ئێرانی بۆ ڕووسیه بۆ شه‌ڕ دژی ئۆكراین و خه‌ڵكی سڤیل له ئۆكراین پشتڕاست كردووەتەوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران ئه‌و بابه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و حاشای لێ ده‌كه‌ن.