کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری ئەمریکا: بە هەستیارییەوە چاودێریی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەین

20:57 - 29 خەزەڵوەر 2718

"برایان هۆک" نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێ:" کاتێک کە کۆمپانیا خاریجیەکان لە گەڵ ئێران ئاڵووێری بازەرگانی دەکەن، لەوانەیە هاوکاریی دارایی تێرۆریزم بکەن و ڕەنگە ئەو هاوکارییە پشتیوانیی تێرۆریزم بێ لە وڵاتی خۆیان". "هۆک" لە قسەکانی دا دەڵێ:" ئێمە زۆر بە وشیارییەوە چاودێریی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەین و بۆ پێشگرتن لە دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لە هیچ بەربەرەکانییەک درێغی ناکەین". بەپێی وتەی نوێنەری ئەمریکا، ئەو وڵاتە بە نیازیی ڕاگرتنی وزە و توانای ڕێژیمی ئێرانە بۆ هەناردە کردنی تێرۆریزم . ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی ئێرانی خستۆتە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو دەوڵەتانەی کە پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکەن. دەوڵەتی "تڕامپ" لە بەهاری ڕابردوودا لەو ڕێک‌کەوتنە ئەتۆمییە هاتەدەر کە لە کاتی سەرۆک‌کۆماریی " باراک ئۆباما" دا، لە گەڵ ئێران کرابوو. شایانی باسە کە چ لە کاتی سەرۆک کۆماریی "ئۆباما" و چ لە کاتی سەرۆک کۆماریی" تڕامپ"!، ئێران هەر لە ڕیزبەندی یەکەمی دەوڵەتانی پشتیوانی تێرۆریزم دابووە، بەڵام 'تڕامپ' لە سەر ئەو باوەڕەیە کە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەیتوانیوە پێشگیری لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا بکات. "برایان هۆک" لە وتووێژێکدا لە گەڵ "ئەلعەڕەبییە" جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران لە ڕابردوودا توانی خۆی لە گەمارۆکان دەرباز بکا بەڵام بۆ ئەو مەبەستە ئێمە ئەوجار ڕێگەیەکی توندترمان گرتۆتەبەر. شایانی باسە کە لەگەڵ دەسپێکی دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، یەکیەتیی ئورووپا ویستیان ڕێگە چارەیەکیتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازەرگانی لە گەڵ ئێران ببینەوە کە بە "ئێس پی وی" ناسراوە. لەو شێوە بازەرگانییەدا لە بەرابەر نەوت و گازی ئێران دا، ئێران هیچ پارەیەک وەرناگرێ، بەڵکوو لە جێی پارە، کەلوپەل ڕەوانەی ئێران دەکرێ، بەڵام لە ٢٨ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا تا ئێستا هیچ وڵاتێک ئامادە نەبووە کە نوێنەرایەتیی ئەو کارە وەئەستۆ بگرێ. "عەبباس عێراقچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ کە " بەهۆی گوشار و پاڵەپەستۆی ئەمریکا، تا ئێستا هیچ وڵاتێک ئامادە نەبووە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێ و نوێنەرایەتییەکەی قبووڵ بکا. دەوری دووهەمی گەمارۆکان دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێک‌کەوتننامەی ئەتۆمی ناسراو بە "بەرجام" دەستی پێکرد، کە گەمارۆکانی ئەمجارە بەشی نەوت و دارایی ئێران لەخۆی دەگرێ و، ئەمریکا بەنیازە کە فرۆشی نەوتی ئێران بگەیەنێتە خاڵی سیفر و لەو بارەوە هەموو ڕێگەیەکیان گرتۆتە پێش بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێ دەوری گەمارۆکان لێبداتە