کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر

15:31 - 10 جۆزەردان 2721

ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی و ولامندانەوە بە داواکاریەکانیان لە بەر دەم بارەگای UN لە هەولێر کۆبوونەوە و مانیان لە خواردن گرت. ژاکان باران مەڵەکشاهی، شاعیری ئیلامی و دانیشتووی هەولێر، پاش خۆسووتاندنی "بێهزاد مەحموودی" پەنابەری سیاسیی خەلكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر بارەگای " UN"، لەهەمبەرناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کەمتەرخەمی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە دۆخی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، ‌ کاردانەوەی نواند و بە دورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت. جێی ئاماژەیە کە ژاکان باران، جەعفەر مستەفا زادە، فەردین گرامى و ئاکۆ ئەڵڵا مورادی، ئەو پەنابەرانەی ڕۆژهەڵاتن کە لەبەردەم UN لێوی خۆیان دووریوەتەوە و مانیان لە خواردن گرتووە.