کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندەکانی پارێزگای سنە لەگەڵ کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەو ڕوون

15:36 - 10 جۆزەردان 2721

٣٠٠ گوندی پارێزگای سنە تووشی کەمیی ئاوی خواردنەوە بوون. بەڕێوەبەری ناوەندی ئاو و ئاوڕۆی سنە ڕایگەیاند زیاتر لە ٣٠٠ گوندی ئەو پارێزگایە لەگەڵ کەمیی ئاوی خوارندەوە بەرەو ڕوون و لە ئێستادا ئاوی خواردنەوەی ١٠٤ گوندی ئەو پاریزگایە بە تانکێر دابین دەکرێ و زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس دانیشتوویان هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو ڕێژەیە بگاتە ٣٠٠ گوند لە داهاتوویەکی نزیکدا. بەپێی راپۆرتی ناوەندی کەشناسیی سنە، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا ٢٩١میلیمیتر باران لەم پارێزگایەدا باریوە، کە لە چاو ساڵی پار سەتا ٤٤ کەمتر بووە و کەمیی ئاو دەگەرێننەوە بۆ سەر نەبارینی باران. بە وتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە، کەمیی ئاو بڕی ٥ هەزار و ٤١٠ میلیار تمەن زیانی بە کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە گەیاندووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە پارێزگای سنە بەو کەم ئاویەشەوە ٣ ئەوەندەی خۆی سەرچاوەی ئاویی هەیە بەڵام لە لایەن ڕێژیمەوە بە خێراییەکی بەرچاو بە تاڵان دەبرێن و بۆ پارێزگاکانی دیکە دەگوازرێتەوە.