کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

13:38 - 24 جۆزەردان 2721

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “مەسعوود خزرنیژاد” خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە بریندار بوو. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان لە ناوچە سنوورییەکانی باژێری نەوسوود، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “وەلی ڕۆستەمی” خەڵکی دەڤەری سەلاسی باوەجانی بە توندی بریندار بوو. ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی ئێستا لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێری دان.