کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکرانی چالاکێکی سیاسیی کورد لەلایەن داداگای ئینقلابی بانەوە

16:01 - 25 جۆزەردان 2721

محەممەد قەدەمی چالاکێکی سیاسی، مەدەنی لەلایەن دادگای گشتیی و ئیقلابی بانەوە بانگ کرا. ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، "محەممەد قەدەمی" چالاکی سیاسیی خەڵکی بانە، لەلایەن لقی سێی داداگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادەور "نادر سەعادەتی" بانگ کراوە و تا پێنج ڕۆژ مۆلەتی پێدراوە خۆی بە داداگا بناسێنێ. لە نامەی ئاگادارکردنەوەی داداگادا "محەممەد قەدەمی" تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتیی، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا و بڵاوکردنەوەی درۆ بە دژی حەسەن ڕوحانی سەرۆکۆماریی ڕێژیمی وەپاڵدراوە. جێی ئاماژەیە کە پەروەندەی ناوبراو بە سکاڵای دادستانی بانە لە محەممەد قەدەمی کراوەتەوە و ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی لەو چەشنە لەلایەن داداگای ئینقلابی بانەوە بانگ کرابوو. شایانی باسە کە دوکتور محەممەد قەدەمی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ١٤٠٠ی ئێران خۆی بەربژێر کردبوو کە لە لایەن ڕێژیمەوە ڕەتکرایەوە.