کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

16:05 - 25 جۆزەردان 2721

دوو برای کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە برای یەکن “بەشیر ئەحمەدزاده و بەسیر ئەحمەد زاده” خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە ڕاگەیاندووە کە بەشیر لاقی و بەسیر سەری پێکراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.