کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی سزا بۆ چالاکێکی سیاسی کورد لە دەزگای قەزایی ڕێژیم

16:09 - 25 جۆزەردان 2721

دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە، بە بێ ئامادە بوونی چالاکێی سیاسیی بە ناوی ئەحمەد مرادی،چەندین تۆمەتی داوەتە پاڵی ناوبراو و داوای سزادانی کردووە. بەپیی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە، داوای لە دەزگای قەزایی ڕێژیم کردووە کە ئەحمەد مرادی چالاکی سیاسی و مەدەنی بە تۆمەتگەلێکی جیاواز وەکوو بێ ڕێزیکردن بە خامنەیی و تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزا بدرێ. دادگای ئینقلابی ڕێژیم، بە بێ ئامادەبوونی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنییە، تۆمەتەکانی لە١٤خاڵدا خستووەتە پاڵ ناوبراو و بەشێک لەو تۆمەتانە بریتین لە: بێڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تێکدانی ئاسایشی ڕێژیم، هەڕەشەی کوشتنی بەرپرسانی قەزایی و تەبلیغات بە دژی کۆماری ئیسلامی. شایانی باسە کە ناوبراو لە وڵاتی هێندوستان دەژی و سەرقاڵی خوێندنی دوکتورایە.