کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: خەریکی تاوتوێکردنی وڵامی ڕێژیمی ئێرانین

15:32 - 26 گەلاوێژ 2722

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی ڕاستگۆیی ڕێژیمی ئێران لەسەر بەرجام وتی: خەریکی تاوتوێکردنی وڵامی تارانین، ئەگەر ڕێژیمی ئێران ڕاستگۆ بان لە مێژ بوو بە ئاکام گەیشتبووین. ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ هەواڵنێری "ئێران ئینتێرناشال" لە سەرڕاستگۆیی و گرینگیی پێدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بەرجام وتی: ئێمە لە بەهاری ٢٠٢١دا وتووێژەکانمان دەستپێکرد و ئێستا کۆتاییەکانی هاوینی ٢٠٢٢ـە بەڵام ڕێژیمی ئێران هیچ جیدییەتێکی نیشان نەداوە و ئێمە خەریکین تاوتوێی وڵامی تاران دەکەین و ئەوانیش لەسەر دانوستانەکانی بەرجام هیچ کات ڕاستگۆ نەبوون، ئەگەر مەبەستیان بە ئاکام گەیشتنی دانوستانەکان بوایە ئێستا لە مێژ بوو بە ئاکام گەیشتبووین. ناوبرا لە درێژەدا وتی: نامهەوێ لەسەر داواکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بەرجام هیچ بڵێم تەنیا چاوەڕێی وڵامیان دەکەین و داواکاری و وڵامەکانیان پیویستی بە کات هەیە، هەرچەند بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بۆ وتووێژەکانی بەرجام کاتی زۆریان پێدراوە و لەو بارەشەوە کاتیان کوشتووە بۆ ئەوەی زووتر دەستیان بە چەکی ناوکیی ڕابگا و هیچ کات لە دانوستاندا ڕاست و جیددی نەبوون و یەکیەتی ئورووپا لە بارەی چاوەڕوانییەکانییەوە زۆر ڕاشکاو و راستە و ئەمریکاش بۆچوونی خۆی زۆر ڕاشکاوانە و ڕێکوپێک داوە بە یەکەیەتی ئورووپا، ئەوەیکە کێشەیە لە بەرجام‌دا کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.