کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی حەوت هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد

15:34 - 26 گەلاوێژ 2722

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردن لە کوردستان حەوت هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران. بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو،ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی حەوت هاوڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی""چیا پیرزاد" کوڕی تاهیر ،"جەلال مەحموودی" کوڕی سەعید "ئەمیر بایزیدی ‌ئازەر" کوڕی مستەفا، "شارام بایزیدی‌ئازەر" کوڕی تاهیرو"کامبیز بایزیدی‌ئازەر" کوڕی تاهیر، "لوقمان بەهرامی" کوڕی محەممەدئەمین و لوقمان بەهرامی. لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جێگای ئاماژەیە ئەمیر بایزیدی پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕێژیم لە ڕێگای ئەندام‌بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو کە ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری سآڵی ڕابردوو پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو. زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئتلاعاتییەکانێ ڕێژیمەوە خراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. شایانی باسە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٨ هاوڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان و شنۆ لەلایەن لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.