کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە و دەوروبەری

15:50 - 26 گەلاوێژ 2722

دڵسۆزان و ئەویندارانی بە ئەمەگ و تێکۆشەری دێموکرات لە یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتدا لە شاری سنە و گوندەکانی ئەو شارە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامانی حیزب و ڕێبوارانی ڕێگای قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، بەبۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، کە بووەتە هۆی شادی و خۆشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لە شاری سنە و گوندەکانی ئەو شارە چالاکیی بەربڵاو و بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێنانەی ئەو شارە کە چالاکیان تێداکراوە بریتین لە: شەقامی سیرووس، شەقامی گوڵشەن، پردی علووم پزیشکی، شەقامی ئەردەڵان، مەیان فەیزاوا، مەیان نەبووەت، چوار ڕێیانی چوارباغ، حاجیاوا، چوارڕێیانی حاجیاوا، چوارڕێیانی زەفەریە، شەقامی خەسراوا، مەیان مەولەوی، مەیان ئیقباڵ، چوارڕێیانی ژاندرمری، چوارڕێیانی دایک، شقامی بەردەشت، شەقامی تاج، شەقامی حەسەناوا، مەیان هەورامان، شەقامی جامی، شەقام مەردۆخ، چوارڕێیانی وەکیەڵ، شەقامی ئوستانداری، شەقامی فەرەح، شەقامی ئەکباتان، بەرانبەر مەیان ئەمین، چوارڕێیانی ئەکباتان، بەرانبەر بەندیخانەی سنە و هەر وەها لە ئاوایی دێموکرات پەروەر و نیشتماندۆستی گاوەرەی سەر بە شاری سنە، توار سەمەدی، دوەیسە، تازاوای دوەیسە و سەرچەتان، بە بڵاوکردنەوە تراکت و وێنەی ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت. لەلایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوونەبوونی خۆمان بە دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی سنە و دەوروبەری دەگەیەنین و دەستی ماندووبوون و تێکۆشانیان دەگوشین.