کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

14:55 - 27 گەلاوێژ 2722

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەروەی وڵات، بۆ یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. لە بەشێکی ئەو پەیامەدا هاتووە کە،ئەگەر سێ ساڵ تەمەنی پڕ لە دەستکەوتەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێکاف)، کە حیزبی دێمۆکرات درێژەی جەوهەری بەرنامەی ئەو رێکخراوە گرینگە کوردییە وەسەریەک خەینەوە، بۆ ئازادی و مافی لەبەرچاو نەگیراوی نەتەوەی دابەشکراوی بە ناڕاوی کورد خەبات و خۆڕاگریی ٨٠ ساڵە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە مێژوویی هاوچەرخ دا، بەردەوامە. لەو ماوەیەدا، زیندانیی سیاسی بەردەوام سیمایەکی تایبەتی داوە بە خەبات و تیکۆشان. چوونکە ڕۆڵەکانی کورد بۆ ویست و داخوازییەکانی نەتەوەیی، بەرخۆدان و خۆڕاگرییان کردۆتە ئامرازێکی زۆر گرینگ دژی دەسەڵاتی ڕێژیمەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی کە کردەوەی داسەپاندنی سەرەڕۆییان ئەنجام داوە. ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی دەرەوەی وڵات، سەرەڕای رێز و حورمەت بۆ هەموو شەهیدان و نەمرانی کوردستان و هەموو تێکۆشەرانی گەلانی ئێران، بەرخۆدان و تێکۆشان لەلایەن زیندانییە سیاسیی و مەدەنییەکان، زۆر بەرز دەنرخێنیین، و داوای یەکگرتوویی ڕیزەکانی هەموو حیزب و رێکخراوەکان، بۆ خەبات دژی دەسەڵاتی نگریس و توتالیتێری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین. لە حالێکدا یادی شکۆداری ٢٥ ی گەلاوێژە دەکەینەوە کە زۆر پڕۆسەی یەکگرتنەوە و یەکبوونی دێمۆکراتەکان گەیشتوەتە دوایین قوناغی جێبەجێ کردن و پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی دێموکراتی یەکگرتوو دەکەین. سەرکەوەی خەباتی هەمە لایانەی، ژنان، کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینەکان، گەلان و زیندانییە سیاسییەکان.