کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە تاران

17:12 - 27 گەلاوێژ 2722

لاوانی ئێرانیی بە نارنجۆک وتەقەمەنییەوە هێرشیان کردەسەر بنکەی "هادی" کە بنکەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە لەشاری تاران بە پێی ئەو ویدیۆ و هەواڵگەلەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە،شەوی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ژمارەیەک لە لاوانی ئێرانی بە نارنجۆک و تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر بنکەی پێشەوا هادی لە شاری تاران کە یەکێک لە هەستیارترین و ئەمنیترین بنکەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیرانە لەشاری تاران کە لە سەرکۆتکردنی خۆپێشاندەرانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە ناوچەی سادقیەی تاران، و جەنەت ئاباد و سەتارخان و ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای تاران، ڕۆلێکی یەکجار دیاری هەبوو. جێگەی ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ئەم هەواڵەی بڵاو نەکردووەتەوە.