کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە دێکۆمێنت سازانی ئێرانی

17:13 - 27 گەلاوێژ 2722

ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم هەر چەشنە هاوکارییەکی موستەند سازانی ئێرانی لەگەڵ ئەنجومەنی بارهێنانی کڵۆزئاپ، چالاک لە بواری موستەنەدسازی لە ئورووپادا قەدەغە کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسی: ئەنجومەنی ئامووزشی کڵۆزئاپ، چالاک لە بواری موستەنەدسازی لە ئورووپایە کە تا ئێستا لانیکەم دە دیکۆمینتی ئێرانی لەو ڕێکخراوەیەدا بڵاو بووەتەوە، وتی ئەو دامەزراوەیە کە پێشتر بە ناوی گرین‌هاوس چالاکی کردووە ڕێکخراوەیەکی سەر بە ئیسرائیلە و لەلایەن ئەو وڵاتەوە پشتیوانی ماڵی دەکرێ و هۆشداری بە موستەندسازانی ئێرانی دا کە هەر چەشنە پێوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو ناوەندە قەدەغەیە. ئەو قسانەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە ئەو ناوەندە ١٢ ساڵە بە مەبەستی هاوکاریکردن بە موستەندسازانی گەنج لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانیان لەو بوارەدا دامەزراوە.