کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ سەرجەم ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات

23:33 - 28 گەلاوێژ 2722

وێڕای سڵاو و ڕێز دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ڕاگەیاندراوی ڕێبەریی حیزب و دانی موژدەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، لە سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان جیا لە ئیبتکار تایبەت بە خۆتان و بە پێی مەجال و دەرفەت بەم کارانەی خوارەوە یەکگرتنەوە بکەنە دەرفەتێک بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی خەباتکارانەتان: 1- دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی. 2- کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان بە جل و بەرگی ڕازاوەی کوردی. 3- بەکارهێنانی ڕەنگی شین، جامانە و هەوری. 4- سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. 5- بڵاوکردنەوەی گۆرانی و موزیکی شاد و سروودە نیشتمانییەکان. 6- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید؛ قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی. لە هەر ڕێگایەکەوە بۆتان دەلوێ و دەگونجێ وا بکەن کە شار و دێهاتەکان لە ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی یەکگرتنەوە، حاڵەتێکی نائاسایی پڕ لە خۆشی و شادی پێوە دیار بێت. یەکگرتنەوەتان لێ پیرۆز بێت. دەزگا و کۆمیسیۆنەکانی تەشکیلات و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات