کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی شاماتی مەهاباد و پیرانشار

14:21 - 29 گەلاوێژ 2722

لە ناوچەی "شامات"ـی سەربە مەهاباد و شاری پیرانشار، جەژنی ٧٧ـ‌ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بە شکۆوە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ویڕای بڵاو بوونەوەی هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکراتەکان، لایەنگران و ئەویندارانی ڕێبازی پیرۆزی پێشەوا قازی محەممەد، لە ناوچەی "شامات"ـی سەربە شاری مەهاباد و شاری پیرانشار، بە بڵاو کردنەوەی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو حیزبە، چالاکیی تەبلێغییان بەڕێوە برد و بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکراتیشەوە خۆشی و شادیان دەربڕی. کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لەو دڵسۆزانەی گەلەکەمان سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.