کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی تیلەکۆی سەقز و بۆکان جەژنی یەکڕیزی و ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت

14:32 - 29 گەلاوێژ 2722

لە ناوچەی "تیلەکۆ"ـی سەقز و شاری بانە، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات بە چالاکی تەبلیغیی خۆشی و شادییان دەربڕی. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیەندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "تیلەکۆ"ـی سەقز و شاری بانە، ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو لە ٢٥ی گەلاوێژ‌دا کە ٧٧ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتە، دوو جەژنیان لە یەک کاتدا بەڕێوە برد و بە بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و خۆشی و شادییان دەربڕی. دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات و هۆگرانی یەکگرتنەوی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، بە بەرز راگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ و خۆشی دەربڕین بەبۆنەی یەکڕیزی دێموکراتەکان، جارێکی دیکە بە گوێی دوژمنیان چرپاند کە حیزبی دێموکرات لە نێو دڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایە و دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و هیچکات لێک جیا ناکرێنەوە.