کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد چەند ڕۆژ پاش ئازادکردنی

15:11 - 29 گەلاوێژ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد چەند ڕۆژ پاش ئازادکردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دیسان دەسبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ هەتاوی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی "سولەیمان سالک" دوای ئەوەیکە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای شاری پیرانشار بانگ دەکرێ و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەری دەکەنەوە. شایانی باسە، "سولەیمان سالک" ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار لە ڕێگای خانێ-مەهاباد دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابۆوە. "سولەیمان سالک" تەمەن ٦٨ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ هەتاوی، بەدانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.