کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت

11:12 - 12 بەفرانبار 2720

"کێلی کرافت" نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە ڕێکخراویە گرتووە کە نەیتوانیوە گەمارۆ ئابوورییەکانی کە لەسەر ئێران لابراوە دووبارە پەسندیان بکاتەوە.

ئەو گەمارۆ ئابوورییانە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆرای نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسند کراون.

نوێنەری ئامریکا ڕایگەیاندووە بە شێوی نووسراوە و زارەکی سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو گەمارۆیانە دەبێ جارێکی دیکە دژی ئێران وەگەڕ بخرێنەوە.

"کرافت" باسی لەوە کردووە ئێران ڕێژیمێكی جینایەتکارە، دژی ئاشتی و تەباییە.

ئەو بەرپرسەی ئامریکا باسی لەوەش کردووە بێدەنگییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بەهۆی ئەوەیکە ئێران دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەدا بکات و پەرە بە شەڕ بدات.