سمکۆ بێکه‌س
ناوی کۆنگره و دروشمی کۆنگره پێمان ده‌ڵی، کاتی یه‌کگرتن و یه‌کریزییه و به ئاماژه‌دان به‌گرینگی ئه‌م کۆنگره‌یه که به‌ناوی که‌سایه‌تی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی بوو که ئه‌و کات دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له کۆبونه‌وه بۆ یه‌کریزی هێزه‌کانی نه‌یاری جمهوری ئیسلامی‌دا بوو که به داخه‌وه تیرور کرا و و هه‌م کۆنگره‌که دروشمه‌که‌ی هه‌وڵدان بۆ یه‌کریزی له‌پێناو سه‌رکه‌تندا بوو. بۆیه ئه‌م دروشمه هیوابه‌خشه به راستی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆشیی خسته ناو دڵی ئه‌ندامانی کۆنگره و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دوستانی حیزبی دێمۆکرات و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به تاسه‌وه هه‌موو لایه‌ک چاوه‌ڕوانی کۆتایی هاتنی کۆنگره و بڕیارەکانی دوایی کۆنگره بوون.
گه‌ر ئاوڕێک له قسه‌کانی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بده‌ینه‌وه گرینگی ئه‌و په‌یامه کورت و پوخته‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که بۆ ئه‌م قوناغه‌ی ئیستای خه‌بات زۆر پێویسته و ده‌بێ بچێته هه‌نگاوی عه‌مه‌لییه‌وه.
بۆیه هه‌ر به دوایی کۆتایی هاتنی کۆنگره و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی رێبه‌ری و دواتر هه‌ڵبژاردنی کاک مسته‌فا هیجری بۆ جارێکی‌تر وه‌ک سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و له رۆژی جه‌ژنی کۆتایی کۆنگره‌که‌دا، ئه‌ندامانی حیزب و دوستان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و هه‌موو کورد له هه‌موو شوێنێکی دنیا چاوه‌ڕوانی وتاری به‌ڕێز کاک مسته‌فا بوون که به خۆشییه‌وه راست ئه‌و وتانه بوو که ئه‌گه‌ر بچێته قاڵبی جێبه‌جێ کردنه‌وه ئه‌وه کاک مسته‌فا هیجری لاپه‌ڕیه‌کی زێڕین بۆ خۆیی و بۆ حیزبی دێمۆکرات دروست ده‌کات و گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت هێزه سیاسییه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که ساڵانێکه به دوایدا وێڵن ئه‌ویش یه‌ک گرتنه له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا. لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند رسته له قسه‌کانی کاک مسته‌فا هیجری که‌له کوردستان میدیا ئورگانی ره‌سمی ئه‌و حیزبه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه. وه‌ک نمونه دێنمه ناو بابه‌ته‌که‌م.
به‌ڕێزیان له قسه‌کانیاندا وێڕای ئاماژه به پێویستیی هاتنه ئارای باسه‌کانی کۆنگره وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، هێمای به په‌یام و دروشمی کۆنگره که هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندایه، کرد و گوتی: حیزب له هه‌وڵی ئاماده کردنی فه‌زایه‌ک دایه که یه‌کڕیزی و هاوپه‌یمانیی زێده‌تر له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران پێک بینێت هه‌تا به‌و چه‌شنه به هاوکاری و هاوپێوه‌ندی، هیچ لایه‌نێک ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی کوردستانی ئێران پاوان نه‌کات و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا داوا له هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌کانی مێژووی جووڵانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان، کۆمه‌ڵێکی دێمۆکراتیک له کوردستانی ئێران پێک بێنین.
به‌رێز هیجری گوتی: ئێمه ده‌بێ به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌مان که ویست و چاوه‌ڕوانیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه، هه‌بێت و به ره‌خنه‌گرتن له خۆمان، ده‌روازه‌یه‌ک به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران‌دا بکه‌ینه‌وه. حیزب ئه‌گه‌ر ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن قه‌بووڵ ده‌کات به‌و مانایه‌یه که هه‌م له نێو حیزب و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بیره‌وڕای جیاواز قه‌بووڵ ده‌کات.
به ئاماژه به‌م قسانه بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که حیزب به ره‌خنه گرتن له خۆیی ده‌ی هه‌وێ پێدا چوونه‌وه به رابردووی خۆیی دا بکات و داهاتوویه‌کی گه‌شتر له نێو حیزب‌دا و له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا دروست بکات و هه‌روه‌ها په‌یامێکی رونتر ده‌دات که هیچ حیزبێک به ته‌نیا ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری سه‌رکه‌وتن بکات و بۆیه گرینگه هه‌موو هێزه‌کان یه‌ک بخه‌ین له‌پێناو پلاتفورمێکی هاوبه‌شدا که مه‌به‌سته‌که‌ی رووخانی رێژیمی جمهوری ئیسلامی بێت و هاتنه سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک و حکوومه‌تێکی فیدارڵی که مافی هه‌مووان له ئێرانێکی ئازاد‌دا دابین بکرێ و ئه‌و کاته هه‌ر هێزه و به ئه‌ندازه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک که سه‌نگی مه‌حه‌کی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هه‌ڵبژاردنی ئازاده، بۆیه به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌ش بکرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیواخوازین حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و به‌تایبه‌ت کاک مسته‌فا هیجری وه‌ک که‌سی یه‌که‌می ئه‌م حیزبه هه‌نگاوی جیدی و به په‌له بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵ بێنێته‌وه و بتوانێ هێزه‌کان له ده‌وری به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردی‌دا و دواتر به‌ره‌یه‌کی فراوانتری هێزه کوردییه‌کان و هێزه ئێرانییه‌کان رێک بخه‌ن و بتوانن به زوویی ده‌سته‌به‌ری ئازادی بۆ گه‌ڵانی ئێران بکه‌ن، با حیزبی دێمۆکرات ببێته کلیلی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان و مێژویه‌کی پر له شانازی یه‌کگرتویی هێزه سیاسییه‌کان بۆ خۆیی تۆمار بکات و کوردستان ببێته ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین بۆ سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری.