کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵبۆمی تایبەت بە مۆسیقای ئایینی گۆران لە ئێران بڵاو کرایەوە

12:56 - 16 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ئاڵبومێکی تایبەت بە مۆسیقای ئایینی گۆران لە توێژینەوە و کۆکردنەوەی پەرتەو هووشمەند‌راد لە ئێران بڵاو کرایەوە.
ئەو بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای فەرهەنگی ــ هونەری ماهوور لە دوو CDدا بڵاو کراوەتەوە و ئەو بەرهەمە لە مووزیکی تەنبووری ناوچەی گۆران پێکهاتووە و هەڵبژاردەیەکە لە مەقامە بە کۆمەڵەکان و تەک خوێنی مووزیکی تەنبووری ناوچەی گۆران.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو کۆمەڵە بەرهەمە ئاکامی بەشێک لە کاری مەیدانی و ماندوو بوونی ١٢ ساڵەی توێژەر و مامۆستای زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا پەرتەو هووشمەندرادە.