کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی پێنج دەسبەسەرکراوی شاری بۆکان لە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعات ناڕەزایەتییان دەربڕی

14:44 - 5 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بنەماڵەی پێنج دەسبەسەرکراوی شاری بۆکان بە نادیار بوونی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە، لەبەر دەم ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەبڕی.
ئەو بنەماڵانە خوازیاری چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسبەسەر کراوەکان بوون و راشیانگەیاندووە، کوڕ و مێردەکانیان بە بێ‌ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کراون.
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان، بڵاوی کردەوە، لێپرسراوانی ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری بۆکان دوای ئەو ناڕەزایەتییە دەربڕینە، ئیزنیان بە کوڕێکی تەمەن ٤ ساڵی یەکێک لە دەسبەسەر کراوەکان داوە کە چاوی بە باوکی بکەوێت.
ئەو بنەماڵانە دواتر چوونە بەردەم دادگای ئەو شارە و خوازیاری ئازاد کردنی دەسبەسەر کراوەکان بوون.

3172.jpg
بە ریز: جەماڵ مینا شیری ــ محەممەد کەریمی ــ هادی تەنوومەند ــ قاسم مستەفاپوور ــ ئیبراهیم مستەفاپوور


چەند رۆژ لەمەوبەر پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی هادی تەنوومەند، محەممەد کەریمی خەڵکی ئاوایی حەمامیان، قاسم مستەفاپوور خەڵکی بۆکان، جەماڵ میناشیری و ئیبراهیم مستەفاپوور دانیشتووری گەڕەکی میراوا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.