کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، لە رێوڕەسمی ٢٦ خەرمانان لە پێرلاشیز بەشدارییان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕەسمی یادی ٢٠‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید کرانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له شاری بێرلین، له گۆڕستانی پێرلاشزی پاریس، به به‌شداریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات بەڕێز مسته‌فا هیجری و نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان کوردستانی و ئێرانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندام و لایەنگرانی حیزب لە ئورووپا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب له بلژیک بەڕێوەچوو.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌دا بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ر سێ سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی حیزب، پێشەوا قازی، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، خولەکێک بێده‌نگی راگه‌یاندرا. دواتر پێشکه‌شکاری رێوڕه‌سمه‌که بەڕێز جه‌ماڵ پوورکه‌ریم، به زمانه‌کانی کوردی و فارسی به‌خێرهاتنی میوانان و به‌شدارانی رێوره‌سمه‌که‌ی کرد. پاشان سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، بەڕێز مسته‌فا هیجری په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد. به‌ڕێز هیجری ئاوڕێکی وردی له سه‌ر جینایه‌تی میکۆنووس دایه‌وه که له‌لایه‌ن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی تیرۆرکردنی دوکتوور سه‌عید و هاورێیانی رێکخرابوو و گوتی: هه‌رچه‌ند رێبه‌رانی رێژیم پێیان وابوو به تیرۆر کردن و شه‌هیدکردنی رێبه‌رانی حیزب، جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کورد به‌چۆکدا دێنن و پاشه‌کشه‌ی پێ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌شیان نه‌بووه هۆی دڵ‌سارد بوونه‌وه‌ی رێبوارانی رێبه‌رانی شه‌هیدیان و ئاڵای خه‌باتی ئازادیخوازی و رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان هه‌ر شه‌کاوه ماوه‌ته‌وه. سکرتێری گشتی حیزب باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رچاوی که‌سایه‌تی و رۆڵی گه‌وره‌ی دوکتوور سه‌عید له جووڵانه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران و رێبه‌ری کردنی رێک‌وپێکی حیزبی کرد که جێگای دوکتوور قاسملووی شه‌هیدی پـرکردبووه‌وە و به زانایی، لێهاتووی و کارامه‌یی و تیژبینی خۆی حیزبی به‌ره‌وپێش ده‌برد، هه‌ر بۆیه که‌وته به‌ر رقی رێبه‌رانی رێژیم و له پیلانێکدا له بێرلینی ئاڵمان له‌گه‌ڵ ٣ هاورێی به‌وه‌فای شه‌هید کران.
هیجری به وردی ئاوری له بارودۆخی کۆماری ئیسلامی دوای ٢٠ ساڵ تێپه‌ر بوون به سه‌ر تیرۆری میکۆنۆس دایه‌وە و تیشکی خسته سه‌ر ئالوگۆڕه‌کانی جیددی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویستی یه‌کگرتووی و هاوخه‌باتی هێز و لایه‌نه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئازادیخوازیی ئێران و کوردستان بۆ رووخاندنی حکوومه‌تی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی.
سکرتێری گشتیی حیزب رایگه‌یاند که ئاماده‌ن له‌م پێناوه‌دا به بێ شه‌رت و مه‌رج له‌گه‌ڵ لایانه‌ی جیابووه له حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوانیان و لێک نزیک بوونه‌وه، دانیشتن و دیالۆگ بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵه‌ی کرد که ده‌توانێ ببێته ده‌ره‌تانێک بۆ یه‌کگرتوویی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران‌دا و ئه‌و دژکرده‌وه‌یه که هێندێک که‌سایه‌تی و لایه‌نی ئێران له به‌رامبه‌ردا گرتوویانه به‌ر، به کارێکی نادێمۆکراتی زانی که هێشتا به روانینی دیکتاتۆرانه و نکۆلکه‌رانه له ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌جووڵێنه‌وه.
دواتر که‌نداڵ نه‌زان، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس وته‌یه‌کی به زمانی فه‌ڕه‌نسی پێشکه‌ش کرد و تیشکی خسته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی شه‌ره‌فکه‌ندیی وه‌کوو شاگردێکی به‌وه‌جی دوکتوور قاسملوو له رێکخستنی خه‌باتی حیزبی دێمۆکرات و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی بۆ یه‌کخستنی هێزه کوردییه‌کان و حیزبه‌کانی ئازادیخوازی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی.
له بڕگەی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له یادی ٢٠‌مین ساڵه‌ی شه‌هیدانی میکۆنۆس، هاوسه‌ری دوکتوور قاسملووی شه‌هید، نه‌سرین قاسملوو وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وێڕای تیشک خستنە سه‌ر که‌سایه‌تیی به‌رز و شۆرشگێڕانه‌ی دوکتوور سه‌عید، داوای کرد که خه‌ڵکی کوردستان درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێبازه نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراتیکه بن تاوه‌کوو کوردستان رزگار ده‌که‌ن.
پاشان شاهۆ حوسێنی، نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به زمانی فارسی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وێڕای سپاس و پێ‌زانین له به‌شداریی هه‌موو لایانه سیاسی و مه‌ده‌نیی و که‌سایه‌تییه‌کانی به‌شدار له‌م رێوره‌سمه‌دا، رایگه‌یاند که باشترین پاداش بۆ شه‌هیدانی میکۆنووس و هه‌موو شه‌هیدانی دیکه‌ی رێگای ئازادی، درێژه‌دانی رێگایانه و له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ رووخاندنی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی و هێنانه سه‌ر کاری سیستـمێکی دێمۆکراتیک، فێدرال و سکۆلار، حیزب و رێخراوه سیاسییه‌کانی ئوپۆزیسیۆن یه‌ک بگرن و که ئه‌مه ئامانجێکی گه‌وره‌ی دوکتور سه‌عید بوو که له پێناویدا شه‌هید بوو.
رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له بلژیک له یادی ٢٠‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی بێرلین له گۆرستانی پێرلاشێزی پاریس به‌شدار بوون و ده‌ورێکی زۆریان گێراند.