کوردستان میدیا: سمینارێک به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، له شاری هیلنسکیی فینلاند به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی سمینارێک له‌ژێر ناوی ئێران، قوربانیی تیرۆریزم و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به به‌شداریی کوردان و خه‌ڵکی فینلاند و ئێرانییانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، له شاری هیلسنکیی فینلاند به سێ زمانی کوردی، فینلاندی و فارسی به‌ڕێوه‌چوو.
سمیناره‌که به خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان به‌ڕێز مه‌جید حه‌قی سه‌باره‌ت به تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و پێشینه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له رێژیمی ئیسلامی‌دا باسێکی پێشکه‌ش کرد و وێڕای پێناسه‌ی تیرۆریزم و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، نیشانه‌کانی تیرۆریزمی بۆ به‌شداربوان شی کرده‌وه.
دواتر له‌سه‌ر رێکخراوه کوردییه‌کان و تیرۆریزم و هه‌روه‌ها ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی میدیای جیهانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز کریستینا کۆیڤۆنێن توێژه‌ر و مامۆستای زانکۆ چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
پاشان به‌ڕێز لیندا ری تاویا ماسته‌ری زانستی سیاسی و رۆژنامه‌نووس، سه‌باره‌ت به تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، باسێکی پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، به‌ڕێز لوقمان میهفه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارێزه‌ر، له رێگه‌ی سکایپه‌وه به‌شداری سمیناره‌که بوو و سه‌باره‌ت به دادگای میکۆنووس و کۆتایی تیرۆره‌کانی رێژیمی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ند قسه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز مێهفه‌ر، ته‌وه‌ره جۆراوجۆره‌کانی تیرۆری میکۆنووس و قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا و ئاکامی دادگا و کاریگه‌ری ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر ره‌وتی تیرۆزیمی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ به‌شدارانی سمینار، شی کرده‌وه.