کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕینەوە و فرۆشتنی دار لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

12:56 - 24 خاکەلێوه 2722

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی "سەری مەیدانـ"ـی شاری مەهاباد لەلایەن کەسانی هەلپەرست و چاوچنۆکەوە کۆمەڵێک دار بڕدراونەتەوە.

ئەو دارانە بڕدراونەتەوە و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی  بازاڕەکانی فرۆشتنی دار لە مەهاباد و دەوروبەری کراون.

بڕینەوەی ئەو دارانە زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە و ژینگەی ناوچەکەی تێک داوە.

هاووڵاتییانی ناوچەکە لە بەرامبەر بڕینی دار و فرۆشتنیان ناڕازین و وێڕای ئەوەی چەندین جار زیانی ئەو هەڵمەتەیان بە گوێی لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک نەک چارەسەر بەڵکوو بەدواداچوونیشی بۆ کێشەکە نەکردووە.