مریەم علیپوور
به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسه‌که، ده‌مهه‌وێت ئاماژه به پرسیارێک بکه‌م وه‌ک:
ئایا ئێمه به‌ڕاستی له چه‌مکی هه‌ڵبژاردن و پرەنسیپه‌کانی تێگه‌یشتووین؟ قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که هه‌ڵبژاردن کۆڵه‌که‌یه‌کی گرینگی سیستمێکی دێموکراتیکه و یه‌کێک له فاکته‌ره هه‌ره گرینگه‌کانی چه‌مکی دێموکراسییه. ئازادی هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن وه‌ک کلیلێکه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک به‌ڕووی کولتوورێکی ئاوه‌ڵا که له‌وێدا ئاڵوگۆڕی ئه‌رێنی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان کارێکی ڕۆژانه‌یه.
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن زۆر پێناسه‌ی هه‌یه و من بۆ دانه‌یه‌ک له‌وانە ئاماژه به پێناسه‌که‌ی مارتین هایدگه‌ر(Martin Heidegger) فه‌یله‌سوفی بوونخوازی ئه‌ڵمانی ده‌که‌م که ده‌ڵێت: ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه که پێناسەی ئازادیی مرۆڤ ده‌کات.
بە چاو پێداخشاندنێک بە سیستمی ھەڵبژاردنی مۆرەدانراوەکانی ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایا پێناسه‌ی مارتین هایدگه‌ر ھەڵبژاردنەکانی ئێرانیش لە خۆدەگرێ؟. وەڵامی من نـــــــــــــــــایـــــه. بۆ؟
له نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران(ویلایەتی فەقیهـ) له بنه‌ڕه‌تدا لەسه‌ر بنەمای ئیدئۆلۆژیی ئیسلامی دوازدە ئیمامی دامەزراوە و پیاوان ده‌سه‌ڵاتی بێ‌سنووریان به‌سه‌ر مافی ژنان لە بەڕێوەبەریی سیستمی وڵات‌دا هه‌یه. له یاسا ناته‌واو و ههڵخهڵهتێنهرهکهیدا ژن وه‌کو به‌رده وایه و بەتەواوی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاودایە. ژنان ناتوانن ببن به ڕێبه‌ر، بە به‌رپرسایه‌تی هه‌ر یەک لە سێ لقی کارگێڕی یاسادانان (قوه مقننه)، به‌ڕێوه‌به‌ریی (قوه مجریه) ، دادوه‌ری (قوه قضائیه)، سه‌رۆک کۆمار و هه‌موو ئه‌و پۆسته گرینگانەی که ئه‌وان پێی ده‌ڵێن \'\'پۆستی کلیدی\'\'، ژنان مافی وه‌ده‌ست ھێنانیان نیە.
پێویستە ئاماژە بەو نامافانەی ژنان بکەم کە ڕێژیم ھەم بە شێوەی یاسایی و ھەم لە شێوەی نورمدا، بە سەر کۆمەڵگەیدا سەپاندووە، وەکوو:
نەبوون به قازی، چه‌ند ژن بۆ پیاوێک و مافی یه‌ک لایەنەی پیاو بۆ جیابوونەوە، به‌مێرددانی کچ له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا (له‌ژێر ١٦ ساڵ)، به زۆری به مێرددان له لایه‌ن باوک یا برا یا هه‌ر پیاوێکی تری بنه‌ماڵه، کەمیی میرات، نەبوونی بەشاهێد وەک پیاو،...هتد. ته‌نانه‌ت ئازاد نه‌بوون له ده‌به‌رکردنی جه‌لوبه‌رگ و زۆر شتی دیکه له‌و بابه‌تانه.
ئه‌گه‌ر چاوێک له ستروکتوری ئه‌و نیزامه دیکتاتۆره بکه‌ین، توندوتیژی، کولتووری فه‌ساد، د‌زی، گیرۆدەی مواد(معتاد)، باوه‌ڕ نه‌بوون به یه‌کتر و ... هتد، وه‌ک ته‌ونی جاڵجاڵووکه هه‌موو ئەو سیستمە ویلایەتییە دواکەوتوو و سەرکوتکەرەی ته‌نیوە. ئه‌گه‌ر به و‌ردی چاو له یاسا هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕه‌واکه‌ی ئه‌و ڕێژیمه بکه‌ین، ده‌بینین هه‌ر هه‌مووی دژی مافی ژنانه.
زۆربه‌ی ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی له چوارچێوه‌ی ماڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا له ژنان ده‌کرێ، له پاش نۆرمه‌کانی کولتووری، سوننه‌تی، ئایینی؛ ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاسا و ڕێسا‌کانی ڕێژیم. ئه‌و یاسا و ڕێسا ئیدئولۆژییه ئیسلامییە له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئولگوی بنه‌ماڵه یان کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار و بیر و هزری پیاوانه فۆڕمی گرتووه و هه‌مووشی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان دایه، بۆ نموونە:
مادەی١١٠٥ یاسای مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: له پێوه‌ندی ژن و مێردایه‌تیدا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه مێرده که پیاوەکەیە. ئه‌وه‌ش مافێکی ته‌واوی ئه‌و پیاوه‌یه و مافیشی هه‌یه ژن وه‌ک مڵکی خۆی پێناسه بکات.
مادەی ١١١٧ یاسای مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: پیاو ده‌توانێ پێشگیری له کار کردنی ژنه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا بکات، ته‌نیا بڵێت که ئه‌و کاره له به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌که‌یدا نیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ر چه‌ند کاری پیاوه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌که‌دا نه‌بێت و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیی ژن و منداڵه‌کانیش له‌که‌دار بکات، ژنه‌که ناتوانێ پێشگیری له پیاوه‌که بکات.
زیاتر له ٢١ یاسای بنه‌ماڵه، هه‌موویان ئه‌رکی ژن دیاری ده‌کات که ئه‌ویش ماڵ و منداڵ به‌خێوکردنه. به ئاشکرا ده‌ڵێن هه‌ر ئاڵ‌و گۆڕێک له سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵانه که پێوه‌ندییان به ژنانه‌وه هه‌بێت، دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه له لایه‌ن پیاوانی ئایینییه‌وه دیاری کراون.
پرۆسەی دانانی یاسای بنەڕەتی، پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزه و دەبێ بەچەند قۆناغدا تێپەرێ تا دەگاته قۆناغی پەسەند کردن، بەداخەوه له ئێران‌دا ئەوە وا نەبوو و هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم یاسای هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕه‌وا.
ده‌توانین کۆماری ئیسلامیی ئێران، وه‌ک ڕێژیمێکی کۆنه‌په‌رست و دژە ژن ناو به‌رین، که به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌وڵی داوه ژنان له کونجی ماڵدا زیندانی بکات. سیستمی سیاسیی ئه‌و ڕێژیمه له سه‌ر بنچینه‌ی تێکه‌ڵاو کردنی دین و ده‌وڵه‌ت له گه‌ڵ یه‌کتر، تیرۆر، زیندان، ئه‌شکه‌نجه، سێداره، توندوتیژی و تۆقاندن، گیرۆدە بوون بە مەواد(ئیعتیاد)، کولتووری فه‌سادی ئه‌خلاقی، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، د‌زی، به‌ردباران، شه‌لاق لێدان، پێشێل کردنی مافی کەمە نەتەوەکان، کەمەئایینییەکان، منداڵان و بەگشتی مافی مرۆڤ و ...هتد، پێکهاتووه. به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وانه چاوخشاندنێک به سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌و ڕێژیمه‌یه و بۆ هه‌موومان ڕوون و ئاشکرایه.
که‌واته به‌شداریی کەمەنه‌ته‌ویی و ئایینییەکانی ئێران و به تایبه‌ت ژنان له شانۆگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌نگدانیان: ده‌نگدانه بۆ نه‌مانی خۆیان و لاوه‌کانیان، ده‌نگدانه به زیاتر چه‌وسانه‌وه و بە کۆیلە مانەوە و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆرەیە.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێمه‌وه بۆ پێناسه‌که‌ی هایدگه‌ر، ئایا به‌ڕاستی گه‌لانی ئێران ئه‌و ئازادییه‌یان هه‌یه بۆ ئەوەی به‌شداری لە هه‌ڵبژاردنە مۆرە دانراوەکانیدا بکه‌ن کە چەند مانگ پێش دەست پێکردنی ئەو بەناو هەڵبژاردنە بۆ کاربەدەستانی باڵای ڕێژیم ڕوون و ئاشکران کە کێ و لە کوێش مۆرەکانیان سەر لە سندووق دەردێنن. هه‌ر بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌که و به‌س، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، توند و تیژی ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌گه‌ر له دوا ڕۆژدا مۆری به‌شداری کردن له سه‌ر ناسنامه‌که‌یان نه‌بێت، لەوانەیە ڕووبەڕووی مەترسیش ببنەوە.
من دڵنیام ئه‌و ڕۆژە دادێ که ئێراده‌یه‌کی پۆڵایین و یه‌کگرتوییه‌کی ڕاسته‌قینه ڕوو له گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ژنان دەکات و هه‌موویان به یه‌ک ده‌نگ، بە ھەڵبژاردنی بێده‌نگی، بایکۆتی ھەڵبژاردنی مۆرە دانراوەکانی ڕێژیم دەکه‌ن و شنه بای شۆڕش ده‌ست پێدەکا و شەقام و کۆڵانەکانی شار و دێیەکان پڕ دەبن لە دروشمی بڕوخێ دیکتاتۆر، بەسە کۆیلەتی و بژی ئازادی و دێموکراسی و خوازیاری مافی نەتەوایەتی دەبن. بە یەکگرتوویی شێره ژنان، لاوان و ئازادیخوازانی کوردی نێوخۆ و دەرەوە، ھەموو پێکەوە به چالاکیی و یەک ئاراستە بوونی داواکانمان، بڵێسه‌ی هه‌ستی یه‌کسانیی و نه‌ته‌وایه‌تیی و ئازادیخوازیمان، تین ده‌داته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه.
با ئێمەی ژنان دەنگ نەدەین بە نەمانی خۆمان، بە زیاتر بەکویلەبوونمان، بۆ ناڕوونی داهاتووی منداڵەکانمان و ........ .
به هیوای ڕزگار بوون لە کۆیلەتی و وڵاتێکی ئازاد و دێموکرات
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە