کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بینایەکی مێژوویی – مەزهەبی لە تیکاب مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

18:56 - 27 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: سەدان ساڵە مەزاری ئەیووب ئەنساری لە تیکاب بە هەوڵ و ماندوو بوونی خزمەتکارانی ئەو شوێنەوارە مێژووییە بەردەوامە، بەڵام هەنووکە بەهۆی کەمتەرخەمیی لێپرسراوان مەترسی لەناو چوونی لەسەرە.
شێوازی بیناسازیی ئەم ئاسەوارە مێژوویی ــ مەزهەبییە، لە هەموو بواریکەوە جێی تێڕامان و لێکۆڵینەوەیە و لەو بارەیەوە هیچ بەرنامەیەکی ئەوتۆ لەمەڕ پاراستنی لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە نەهاتووەتە ئاراوە.
مەزاری ئەیووب ئەنساری لە نزیک گوندی دوورباش لە ١٣ کیلۆمیتریی شاری تیکاب هەڵکەوتووە و لە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی وەکوو ئاسەوارێکی مێژووی تۆمار کراوە.
نەبوونی رێگای هاتوچۆ و خزمەتگوزاری و لە ئاکامدا کەم بوونەوەی سەردانی گەشتیاران لەم مەزارە، لە هۆکارەکانی لەناو چوون و بیر کردنی ئەم مەزارە میژوویی ــ مەزهەبییەن.
لە سەدەی نۆیەمی کۆچی ــ مانگی و لە سەردەمی سەفەوییەکان بینای مەزاری ئەیووبی ئەنساری پاش ٥٠ ساڵ لە مەرگی خۆی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دروست کراوە.