کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیم بێهیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێران لە سەروبەندی دانووستانە ناوکییەکان، سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە گوتوویەتی، روون نییە کە هەڵوێستی رۆژئاوا لەهەمبەر رێژیمی ئێران ئاڵوگۆری بەسەردا هاتبێت، یان نا.
هاوکات لێپرسراوێکی دیکەی رێژیم پێش تەواو بوونی دانووستانەکان، بێهیوایی خۆی لەمەڕ ئاکامی وتووێژەکان لەسەر بەرنامەی ناوکیی رێژیم دەربڕیوە.
هەروەها شێخولئیسلام جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی رێژیم رایگەیاندووە، هیج متمانەیەکیان بە رۆژئاواییەکان نییە و هەڕەشەی کردووە لە ئەگەری پابەند نەبوون بە بەڵێنییەکانیان، بەرەنجامی خراپیان بۆ بە دواوە دەبێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران