کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەفێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی لە ئوتریش نمایش دەكرێت

23:03 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كورتە فیلمی بەسەر هاتەكانی ژن و مێرد لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی میدیا ڤیو لە وڵاتی ئوتریش نمایش دەكرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (میدیا ڤیو) بە بەشداری٥٧ بەرهەمی بڵیندی سینەمایی، كورتە فیلم و فیلمی دیكۆمێنتاری لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەئوتریش بەڕێوە دەچێت و ئەو فێستیڤاڵە لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٠كورتە فیلم بۆ نمایش لە بەشی تایبەتدا دەست نیشان دەكات و بەرهەمی كەیوان كەریمی یەكێك لەو فیلمانە.
پێشتریش كورتە فیلمی بەسەر هاتەكانی ژن و مێرد لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی، لە بەشی كورتە فیلمەكانی ٢٧ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرایبورگ لە وڵاتی سویس نمایشكرا.
بەرهەمی ئەو سینەماكارە بۆ یەكەم جار بوو لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا بەشداریی دەكرد.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرایبورگ یەكێكە لە فێستیڤاڵە گرینگەكانی فیلمی درێژی سینەمایی لە ئورووپا كە لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٠ كورتە فیلم بۆ نمایش لە بەشی تایبەتدا دەستنیشان دەكات.

سیناریۆی فیلمی بەسەرهاتەكانی ژن و مێرد لە چیرۆكنووسی ناوداری ئیتاڵی ئیتالۆ كالوینو Italo Calvino وەرگیراوە.