کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماکارێکی کورد بەشداریی لە فێستیڤاڵی جیهانیی \"فیلۆفێست\"دا کرد

18:43 - 22 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: فیلمی سنووری شکاو بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی فیلۆفێست لە ئیسلۆڤانیادا کرد.
سنووری شکاو لە دەرهێنانی کەیوان کەریمی سینەماکاری کورد وەک تەنیا فیلم لە وڵاتی ئێران لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی فیلۆفێستدا نمایش دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو فیلمە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئاڵمان، سویس، بریتانیا، تورکیە، فینلەند، ئەندۆنزی، ئوسترالیا، ئارژانتین، مەکسیک، رووسیە و چەندین وڵاتی دیکە رکابەری دەکات.
ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بە بەرهەمی قوتابییان و دەرچوانی زانکۆ و لە رێکەوتی ٢٠‌ی سەماوەزەوە دەستی بەکارەکانی کردووە و رێکەوتی ٢٤‌ی سەرماوەز کۆتایی پێ‌ دێت.
پێشتریش کورتە فیلمی دیکیۆمێنتی سنووری شکاو لە دەرهێنانی کەریمی، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پارنۆدا کردبوو.

سنووری شکاو بەسەرهاتی ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە لەسەر سنوورەکانی کوردستاندا کار دەکەن.
ئەم بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای ستاک فیلمی سنە، لەسەر ئاستی جیهاندا کاری بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرێت.