کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی پێش بەفر بارین لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد هیشام زەمان لە دەستپێکی ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ترۆمسۆ لە وڵاتی نوروێژ نمایش دەکرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی پێش بەفر بارین Before Snowfall لە دەرهێنانی سینەماکاری کوردی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ رۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار لە رێوڕەسمی دەستپێکی ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ترۆمسۆ لە نوروێژ دەچێتە سەر پەردەی سینەما.
فیلمی سینەمایی پێش بەفر بارین ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن کۆمپانیای پارادۆکسی نوروێژ و کۆمپانیای میتۆس فیلمی ئاڵمانی بە بەرپرسیاریی مەمەد ئەکتاش و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئاڵمان، نوروێژ، تورکیە و هەرێمی کوردستان بەرهەم هێنراوە.
ناوەڕۆکی ئەو فیلمە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، ئاڵمانی، یوونانی و تورکی دروست کراوە.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ترۆمسۆ بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆر لە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبارە دەست پێ دەکات.