کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماکارێکی کورد لە فێستیڤاڵی هیند نمایش کرا

20:11 - 28 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: فیلمیخاک لەکوێیە لە دەرهێنانی سینەماکارێکی کورد لە فێستیڤاڵی فیلمی هیند لە شاری کەلکەتەی باشووری ئەو وڵاتە نمایش کرا.


رۆژنامەی ئیدیە تایمز لە وڵاتی هیند بڵاوی کردەوە، فیلمیخاک لە کوێیە لە دەرهێنانی هوشیار نێرۆیی باس لە ژیانی پڕ لە کارەسات و خوێناویی کورد دەکات کە بە ناچاری بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراوە.
ناوەرۆکی ئەو فیلمە ژیانی بنەماڵەیەکی کوردی سەر سنووری عێراق ــ تورکیە دەگێڕێتەوە.
هوشیار نێرۆیی، دەرچووی زانستگەی هونەرە جوانەکانی ئیسفەهانە و بۆ بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە چەندین هونەرمەندی هەرێمی کوردستانیش یارمەتییان کردووە.