کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی شێوەكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت

01:43 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: پێشانگایەك لەبەرهەمەكانی هونەرمەندێكی كوردی كرماشانی لە شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.


پێشانگایەك لەبەرهەمەكانی فەرهەنگ عاتفی شێوەكاری كوردی خەڵكی كرماشان بە هاوكاری سەنتەری ئاڵا لە هۆڵی ئەو ناوەندە بە رووی بەشداراندا دەكرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئەو پێشانگایە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٥ی خاكەلێوە دەكرێتەوە.
فەرهەنگ عاتفی چەندین ساڵە لەبواری هونەری شێوەكارییدا لە كوردستان چالاكیی دەكات.
ئەو شێوەكارە كوردە خاوەنی چەندین پێشانگای شێوەكارییە و بۆ خۆشی مامۆستای ئەو هونەرە لە زانكۆی شاری كرماشانە.