کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی نوێنەرایەتیی حیزب لە وڵاتی بلژیک لە سمیناری بازرگانیی ئازادی ئورووپا و ئەمریکا

15:05 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لەو سمینارەدا مەترسییەکانی بارزگانیی ئازادی ئەمریکا بۆسەر دێموکراسیی یەکیەتیی ئورووپا تاوتوێ کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک بە سەرپەرستیی \'\'جەمیل فەتحی\'\' رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٥ی رەشەمە لە سمیناری \'\'مەترسیی بازرگانیی ئازادی ئەمریکا بۆسەر دێموکراسیی ئورووپا\'\' کە لەلایەن \'\'سەوزەکانی هەرێمی فلاندرێی\'\'یەوە لە شاری برۆکسێل رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
هەروەها ئەندامانی شارەوانیی شاری برۆکسێل، ئاکادێمیسییەنەکان، رۆژنامەنووسان و گرووپی گەنجی سەوزەکان وڵاتی بلژیک لەو سیمنارەدا بەشدار بوون.
لەو سمینارەدا مەترسییەکانی رێککەوتننامەی ئورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆسەر دێموکراسیی ئورووپا کەلە هاوینی ساڵی ٢٠١٣ واژۆ کرا، تاوتوێ کران.