کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسی شەشەمی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە

00:15 - 13 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە، به بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات و نوێنەرایەتیی ژمارەیەک لە حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، شەشەمین کۆنفڕانسی خۆی لە شاری هەولێر بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز \'\'محەممەد ساڵح قادری\'\' ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لە شەشەمین کۆنفڕانسی رێکخستنی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە بەشداریی کرد.

شاندی پێوەندییەکانی حیزب لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا و شاندی حیزب پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی بەستنی کۆنفڕانسەکەیان لەو یەکیەتییە کرد.

لەو کۆنفڕانسەدا جێگری سکرتێری پارتی ناوبراو لەسەر شۆڕشی سووریە و بارودۆخی کوردەکان لەو بەشەی کوردستاندا باسێکی پەیوەندی داری پێشکەش کرد.

بەشێکی بەرچاوی حیزبە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوون.