کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا، لە سمیناری نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان

14:39 - 12 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: هێمن هەورامی نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان، سمینارێکی لەسەر بارودۆخی ناوچە و کوردستان لە بریتانیا، بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەو سمینارەدا کە لەلایەن کۆمیتە ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە لە لەندەن بۆ هێمن هەورامی نوێنەری نێودەوڵەتیی ئەو پارتە لە ئورووپا رێکخرابوو، بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچە و سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران، تورکیە و سووریە لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کورد، هاتە بەر باس.
شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا بە سەرپەرستیی \'\'هەمزە بایزیدی\'\' بەرپرسی کۆمیتە لەو سمینارەدا بەشداریی کرد.